بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە دوو کەس لە گوندێکی چەمچەماڵ کوژران
هەساو ئەمیر
١٨ی تەمووزی ٢٠٢٥
پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە لە گوندێکی ناحیەی قادرکەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ دوو کەس کوژران.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕەکە لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروست بووە کە خزمی یەکترن و بەهۆی گرفتی زەوی زارەوە بووە.
روونیشیکردەوە، روداوەکە بە جۆرێک بووە، سەرەتا کەسێک کوژراوە و دوو تۆمەتبارەکە هەڵهاتوو، دواتر کەسوکاری کوژراوەکە تۆمەتبارەکانیان لە گوندێکی دیکە دۆزیوەتەوە و تەقەیان لێکردوون، بەهۆیەوە یەکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکە بریندار بووە.
وتیشی، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە روداوەکە دەست پێ کردووە و ئەو کەسەشی بریندارە، دەستبەسەر کراوە.



