لە روداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا
راهۆز
١٧ی تەمووزی ٢٠٢٥
بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە رێگای زەڕایەن-دەربەندیخان چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
روداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان تانکەرێکی سوتەمەنی و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەسەر رێگای زەڕایەن-دەربەندیخان و چوار کەس تیایدا گیانیان لە دەستداوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند؛ هاووڵاتیەکان دانیشتووی کەلارن و تەرمەکان بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گواستراونەتەوە.



