بافڵ تاڵەبانی: پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ خوشک و برایانمان لە پارێزگای واست دەردەبڕین
هەساو ئەمیر
١٧ی تەمووزی ٢٠٢٥
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی روداوەکەی پارێزگای واست دەکات و راشیگەیاندووە، هاوکاری تەواویان بۆ دانیشتوانی پارێزگاکە و سەرجەم لایەنە ئیدارییەکان دەردەبڕن.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "بە خەمێکی قوڵەوە هەواڵی گیانلەدەستدان و برینداربوونی دەیان هاووڵاتیمان پێگەیشت لە روداوی ئاگرەکەوتنەوە کارەساتبارەکەی یەکێک لە بازاڕەکانی پارێزگای واستی ئازیز".
سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان و هاووڵاتیانی پارێزگاکە و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان، ئاماژەی بەوەشکردووە: هاریکاری تەواوی خۆمان لەگەڵ دانیشتوانی پارێزگاکە و حکومەتی خۆجێی و دامەزراوە تەندروستی و ئیدارییەکان رادەگەیەنین.
بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە مۆڵێکی پارێزگای واست کەوتەوە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 61 کەس گیانیان لەدەستداوە.