کێڵگەی نەوتی باعەدرێ لە شێخان ئەمڕۆ بۆ دووەم جار بە درۆن هێرش کرایە سەری.

سەردار یەحیا قائیمقامی قەزای شێخان بە کوردسات نیوزی راگەیاند؛ هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا زیان بە کێڵگەکە گەیشتووە.

ئەمە دەبێتە دووەم جار کە ئەمڕۆ ئەو کێڵگەیە بەرەو رووی هێرشی درۆنی ببێتەوە.