کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و لە هەندێک شوێن بۆ خوار 40 پلەی سیلیزی دادەبەزن.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێـت و ئەگەری دروستبوونی هەور هەیە لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاویەکان، پلەکانی گەرماش 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

ئەوەش هاتووە، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی دیکە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر :  42 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

دهۆک :  40  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 40 پلەی سیلیزی

سۆران :  40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان :44  پلەی سیلیزی