ئەنجوومەنی وەزیران سبەی بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسی موچە کۆدەبێتەوە
راهۆز
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٥
ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سبەی کاتژمێر 10 کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەڕێوە دەبات کە تەوەری سەرەکی دانیشتنەکە پرسی موچە و دواین گفتوگۆکانی هەرێم دەبێت لەگەڵ بەغدا.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، دانیشتنەکە لە یەک تەوەری سەرەکی پێکهاتووە کە تایبەتە بە پرسی موچە و دواین دەرئەنجامی گفتوگۆکانی هەرێم لەگەڵ بەغدا. ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە مەسەلەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم یەکێک لە گرنگترین بابەتە هاوبەشەکانی نێوان هەولێر و بەغدادە.
وابڕیارە سبەی لە کۆبوونەوەکەدا گرنگییەکی تایبەت بە مەسەلەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، کە بە یەکێک لە کلیلییەکانی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەبینرێت، بدرێت.
دانیشتنەکەی سبەی لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندا دێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشەی موچە لە هەرێمی کوردستان.