بنەماڵەی تۆمەتباری کوشتنی هـاووڵاتـیەکەی باڵەکایەتی راگەیەندراوێکـیان بڵاوکردەوە
راهۆز
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٥
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بنەماڵەکە بە تەواوی غەمبارە بەو روداوە نەخوازراوەی لە گردبونەوەکەی شەوی یەکشەممە لە پردی حافیز رویدا، و داوا لە خودای گەورە دەکەن کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
بنەماڵەی سەمەد عومەر لە راگەیەندراوەکەیاندا دەڵێن: “یاسا هەر بڕیارێک بدات، ئێمە وەکو بنەماڵە پێیەوە پابەندین و وەک هەمیشە یاسا لە سەرووی هەموو شتێک دەبینین.”
چەند شەو پێشئێستا هاووڵاتیانی گوندی سەرنەوسی سەر بە ناحیەی وەرتێ خۆپیشاندانێکیان بۆ داواکردنی چاککردنی کارەبای سنورەکە ئەنجامدا و دواتر گرژی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییەکاندا دروستبوو و بەهۆیەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و چواری دیکە بریندار بوون.
گوندی سەرنەوس سەر بە ناحیەی وەرتێیە لە سنوری باڵەکایەتی،بەڵام لەرووی ئیدارییەوە سەر بە رەواندوزە. ماوەی هەفتەیەکە سنوری ناحیەی وەرتێ و قەسرێ رۆژانە لەم وەرزی گەرمایەدا کەمتر لە 10 سەعات کارەبایان هەیە. بەوهۆیەشەوە هاووڵاتیانی سنورەکە نارەزایەتیی دەردەبڕن و خۆپیشاندانەکەی شەوی رابردووش دووەم خۆپیشاندان بوو لەم هەفتەیەدا.
کەسوکاری کوژراو پێشتر بە کوردسات نیوزیان راگەیاندبوو؛ داواکارن بکوژی کوڕەکەیان دەستگیربکرێت.