لە ئاکرێ مێرمنداڵێک لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکرا
محەمەد رزگار
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٥
لە ئاکرێ مێرمنداڵێکی 16ـی لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکراوە و پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند: دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
عیماد حوسێن، لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە سکاڵایەک لەسەر دزینی ئوتومبێلێک تومارکرا،هێزەکانیان توانیویانە مێرمندالێکی 16 ساڵان دەستگیربکەن و دانی بە تاوانەکەی ناوە.
وتیشی: هێزەکانیان توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا ئەو کەسە دەستگیربکەن کە کاری بویاخکردنی ئوتومبێلی دەکرد لە پیشەسازی ئوتومبێل لە ئاکرێ، دوایی تەواوبوونی لە سەر کارەکەی لە نزیکی پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری ئاکرێ ئەو دزییەی کردووە.
لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ ئاماژەی بەوەشکرد، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە، دەشڵێت، تاوانبارەکە بە پێی مادەی(446) دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەی ناوە و لێکولینەوەش بەردەوامە.