پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران لە زانکۆکان دەستیپێکرد
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٥
لە ئەمڕۆوە پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران بە ئەلیکترۆنی لە نێوان زانکۆکان دەستیپێکرد و تا رۆژی 31ـی8ـی2025 بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم، پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2025-2026) بەشێوەى ئەلیکترۆنى رادەگەیەنێت، ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە رۆژی 15ـی7ـی2025 دەستپێدەکات و تا 31ـی8ـی2025 بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەرجە فەرمانى دەرچونى زانکۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین لە 15ـی9ـی2025 تێپەڕنەکات.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئەم رێنمایانەی بۆ خوێندکاران بڵاوکردوەتەوە...
بەمەبەستى بەرچاوڕونى بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، كلیك لەسەرئەم لینکە فێرکاریەى خوارەوە بكەن دواتر دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى ڕوبەڕوى هەڵە نەبنەوە، لە هەمانکاتدا هەر خوێندکار قوتابیەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.
تێبینى:
1- ئەگەر خوێندکار (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چونە ناو سیستمى گواستنەوەو دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبات لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجامدەدات.
2- بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین پێویست ناکات هیچ خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.
3- پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە خوێندکاران مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.
- بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
- بۆ بینى گشتاندنى وەزارەت تایبەت بە رێنمایی گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن: