کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئیدانەی هێرشە درۆنیەکانی ئەم دواییە دەکات و دەڵێت: پێویستە حکومەتی عیراق رێگری لەو هێرشانە بکات.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، سەرکۆنەی ئەو ھێرشە درۆنیانەی ئەم دواییە دەکەین لە سەرانسەری عیراق، بە ھەردوو ھێرشی درۆنی 14 و 15 مانگی تەموزیشەوە  بۆ سەر ژێرخانی گرنگی کێڵگە نەوتییەکانی خورمەڵە و سەرسەنگ لە ھەرێمی کوردستانی عیراقدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە حکومەتی عیراق پیادەی دەسەڵاتی خۆی بکات بۆ رێگریکردن لە میلیشیا و گروپە چەکدارەکانی تر بۆ ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە بۆسەر ئەو شوێنانە لە ناوخۆی وڵاتدا.

کوسوڵخانەی ئەمریکا راشیگەیاندووە، ئەو ھێرشانە قبوڵکراونین و ھەڕەشەن بۆسەر سەروەری عیراق و دەبنە ئاستەنگ لە بەردەم ھەوڵەکانی عیراق بۆ سەرنج راکێشانی وەبەرھێنانی دەرەکی.

ئەوەشی خستەڕوو، ھانی حکومەتی عێراق دەدەین لێکۆڵینەوە بکات تا بزانێت کێ لە پەڵ ھێرشەکانەوەیە و روبەڕوی یاسایان بکاتەوە.