لە ماوەی شەش مانگدا نزیکەی حەوت هەزار تۆن کەرەستەی جۆراوجۆر لەنێوبراون
محەمەد رزگار
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٥
لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، لە ماوەی شەش مانگدا زیاتر لە شەش هەزار تۆن کەرەستەی جۆراوجۆر گەڕێنراونەتەوە و بەشێکیشیان لەنێوبراون.
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بڵاویکردەوە، له ماوه‌ى شەش مانگدا له رۆژی 1ـی1ـی2025 تا 30ـی 6ـی 2025 شەش ھەزار و حەوت سەد و شەست و یەک تون كه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر له تاقیگه و لیژنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە دەروازەکە پەسەند نەکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی کەل و پەلەکان گه‌رێندراونه‌ته‌وه و به‌شێكیش له‌نێوبراون.
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل راشیگەیاند، ئەو کەرەستانە له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌گونجاوبوون، هەروەها پێك هاتبوون له کەل و پەلی ته‌ندروستى 'خواردن و خواردنه‌وه'، کەرەستەی جوانکاری، فیتێرنه‌رى، کشتوکاڵی و بیناسازى.