درۆنێک لە ناحیەی تەکیە کەوتەخوارەوە
محەمەد رزگار
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٥
درۆنێک لە ناحیەی تەکیەی سەر قەزای چەمچەماڵ کەوتەخوارەوە، بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت: درۆنەکە خۆی بە شاخی دەربەندی بازیاندا کێشاوە.
مەمەد رەشید بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، درۆنەکە خۆی بە شاخی دەربەندی بازیاندا کێشاوە و کەوتوەتە خوارەوە، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رداوەکەن و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، درۆنەکە تەقیوەتەوە و تا ئێستا زیانەکانی دیاری نەکراوە.



