سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ناحیەی چەمانکێ، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش دەڵێت: هێرشەکە تیرۆرستی بووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم راگەیەنراوەی لەبارەی هێرشەکەی ئەم بەیانییەی سنوری دهۆک بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لەرێگەی درۆنی بۆمڕێژکراو هێرشێکی تیرۆرستی کراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ناحیەی چەمانکێی پارێزگای دهۆک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە هێرشانە دەکات بۆ سەر ژێرخانی ئابوریی هەرێمی کوردستان .