کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە و ئەگەری نمە باران هەیە
محەمەد رزگار
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٥
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەگەری نمە باران هەیە و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان بەگشتى لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە بارانێکى کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکانى رۆژهەڵات و باکورى هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتەکانى شەودا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز هەیە بەتایبەت لە ناوچەکانى ناوەراست و باشورى هەرێم.
کەشناسی هەرێم راشیگەیاندووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماکراوەکانی ئەمڕۆ.



