بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی چەمانکێ لە سنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، هاوکات بەپێی زانیارییەکان ئاگرێکی گەورە لەکێڵگەکە کەوتوەتەوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، قەزای ئامێدی بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی چەمانکێ و بەهۆی هێرشەکەوە، زیانی مادی لێکەوەتوەتەوە بەڵام تائێستا زیانەکان ئاشکرا نەکراوە.

وتیشی، لەو کێڵگەیە رۆژانە بەرهەمێکی زۆری نەوت بەرهەم دەهێنێت و کۆمپانیایەکی ئەمریکی کاری تێدا دەکات.

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە.

کۆمپانیای نەوتی 'HKN'ـی ئەمریکی کە لە كێڵگەی نەوتیی سەرسەنگ كاردەكات و دەكەوێتە ناحیەی چەمانکێ راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بە هۆی هێرشەکەوە کارکردن لە کێڵگەکە راگیراوە و تائێستاش ئەو ئاگرەی لە کێڵگەکە کەوتوەتەوە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.