لە هەڵەبجە لەکاتژمێر پێنجی بەیانی بۆ 12ـی نیوەڕۆ کارەبای نیشتمانی رادەگیرێت
محەمەد رزگار
١٤ی تەمووزی ٢٠٢٥
لە سبەینێوە لە هەڵەبجە بۆ ماوەی پێنج رۆژ کارەبای نیشتمانی لە کاتژمێر پێنجی بەیانی بۆ 12ـی نیوەڕۆ رادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی جێبەجێکردنی پرۆژەی کارەبای نیشتمانی لە ڕۆژی سێ شەممە تا ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو کارەبای نیشتمانی رادەگیرێت
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژی 15ـی7ـی2025، تا 19ـی ئەم مانگە، لە کاتژمێر پێنجی بەیانی تا 12ـی نیوەڕۆ سەرجەم فیدەرەی ئاسای و بە بەردەوەمەکان رادەگرین، بەمەبەستی ئیش و کاری پڕۆژەی روناکی.



