وەزارەتی ناوخۆ: هاووڵاتیان دڵنیادەکەینەوە مافی هەموو لایەک پارێزراو دەبێت
محەمەد رزگار
١٤ی تەمووزی ٢٠٢٥
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی ناحیەی وەرتێ راگەیەنراوێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراوان بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبری رێکاری یاسایی.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاشکرایکرد، شەوی یەکشەممە رۆژی 13ـی تەموزی 2025، بەهۆی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی بەشێک لە هاووڵاتییان لە سنوری ناحیەی وەرتی - ئیدارەی سۆران، لە ئەنجامی گرژیدا هاووڵاتییەک بەناوی حسن رەحمان گیانی بووە قوربانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوەکردن و گرتنەبەری رێکاری یاسایی.
وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاندووە، هاووڵاتیان و کەسوکاری قوربانییەکە دڵنیا دەکەینەوە کە مافی هەموو لایەک پارێزراو دەبێت و لە دادگا رێکاری یاسایی جێبەجێ دەکرێت.