کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و نمەباران دەبارێت.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتى لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتردا دەبێت لە سەعاتێکدا و پلەکانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە کاتەکانی شەودا ئەگەری کەمێک نمەبارانی پچڕ پچڕ هەیە لە ناوچە سنوریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

دەشڵێت، سبەینێ خێرایی با زیاد دەکات و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگاتە سەروو 30 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەراست و رۆژئاوای هەرێم.

ئەوەش هاتووە، سبەینێ پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ:

هەولێر :  45 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی

دهۆک :  44  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  44 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی

سۆران :  42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان :47  پلەی سیلیزی