کۆمەڵی دادگەری کۆنگرەی پێنجەم دەبەستێت و 900 ئەندام بەشدار دەبن
سام
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٥
لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری
رۆژانی 19 و 20ـی ئەم مانگە، کۆمەڵی دادگەری کوردستان کۆنگرەی پێنجەمی خۆی دەبەستێت و سەرۆک و سەرکردایەتی حزبەکە هەڵدەبژێردرێن.
عەباس محەمەد وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەی بە کوردسات نیوزی راگەیاند: کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەی لە رۆژانی 19 و 20ـی ئەم مانگە لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشدا: لە مانگی چوارەوە ئامادەکاریمان بۆ ئەم کۆنگرەکردووە و پەیڕەوی ناوخۆ هەمواردەکرێتەوە و سەرۆک و سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێن، هەروەها ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی لە 35 کەسەوە بۆ 29 کەس کەمدەکرێنەوە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیهەڵبژاردنەکانیش ئامادەیی دەبێت.
"هۆکارێکی دیاریکراو نییە بۆ هەڵبژاردنی هەولێر بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەممان، بەڵکو ئەو چوار کۆنگرەی کە پێشتر ئەنجاممانداوە دووانیان لە هەولێر بووە و دوانەکەی دیکەیان لە سلێمانی بووە، کۆنگرەی پێنجەمیش لە هەولێر ئەنجام دەدرێت"، عەباس محەمەد وادەڵێت.