کۆبوونەوەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و وەزیرە کوردەکان لە بەغداد دەستپێدەکات
محەمەد رزگار
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٥
سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان و وەزیرە کوردەکانی هەرێم لە بەغداد کۆدەبنەوە، پرسی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێ دەکرێت.
محەمەد عەبولرەحمان پەیامنێری کوردسات نیوز لەبەغداد رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێ دەکرێت، هەروەها ئەو لیژنەیەکی کە پێشتر سەرۆک وەزیرانی عیراق پێکیهێنا بۆ ئامادەکردنی راپۆرتێک لەسەر کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەت، راپۆرتەکە رادەستی محەمەد شیاع سودنی دەکرێت، هاوکات لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغداد لەسەر بەبانکیکردن موچەی فەرمانبەران و رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ رێککەوتن، ئەوەی کە ماوە تەنها کێشەی بەشە نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ پێداویستی ناوخۆ، لەسەر ئەم بابەتەش لێکتێگەیشتن دروستبووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، هەموو هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیەن کە کێشەکان چارەسەربکرێت، هەروەها لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیار لەسەر ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بدرێت و هەردوو حکومەت بگەنە رێککەوتن.