پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە و تائێستاش زیاتر لە 73%ی هاووڵاتییان فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە.

نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە و وادەكەش تا كۆتایی ئەم مانگە واتە تا یەكی هەشت درێژكراوەتەوە.

وتیشی، لە سلێمانی 73%، لە هەولێر 77% و لە هەڵەبجە 83% و لە دهۆك 66%یش هاووڵاتییان فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە، بە تێكڕاش لە هەرێمی كوردستان پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك گەیشتووەتە زیاتر لە 73%.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە دوای 1/8 قۆناغی دووەم تایبەت بە گواستنەوەی هاووڵاتییان لەلای بریكارەكان و زیادكردن و كەمكردنەوەی هاووڵاتی لە فۆڕمی ئەلیكترۆنی دەستپێدەكات.