لە کۆیە بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا
محەمەد رزگار
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٥
لە روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای نێوان کۆیە – هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای نێوان کۆیە – هەولێر بە ئاڕاستەی سماقوڵی، روداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان رویدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، روداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و ئۆتۆمبێلێکی جۆری بارهەڵگردا بووە، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانی لەدەستدا و دوو سەرنشینی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە، داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی هێماکانی شەقام و رێنمایی هاتوچۆ ببن.



