مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە
سام
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٥
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی لە کۆبوونەوەەدان.
مەریوان عەبدوڵا پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی 10ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەینێ لە پیرمام یەکێتی و پارتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی کۆدەبنەوە.
"کۆبوونەوەکەی سبەینێ یەکلاکەرەوە دەبێت و لێکتێگەیشتنی زۆر لە نێوان یەکێتی و پارتی بەدیدەکرێت"، پەیامنێری کوردسات نیوز وادەڵێت.
نوێدەکرێتەوە...



