کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کەش جێگیر دەبێت.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور و گەرم دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لە هەندێک ناوچە، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئەوەش هاتووە، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبن:

هەولێر: 46 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 44 پلەی سیلیزی

دهۆک :  44  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 49 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  45 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی

سۆران :  44 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان :49  پلەی سیلیزی