پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەهۆی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین رەحمان سیتەکی
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٥
بەهۆی کۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی دێرین عبدولرەحمان حەمەعەلی ناسراو بە رەحمان سیتەکی؛ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکارەکەی دەکات.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزان کەسو کار و خانەوادەی پێشمەرگە و فەرماندەی دێرین عەبدولڕەحمان حەمەعەلی (ڕەحمان سیتەکی )
بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ و پێشمەرگەی دێرین کاک ڕەحمان سیتەکی ، لەناخی دڵەوە پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و گشت هەڤاڵانی دەکەین
لە یەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت
انا للە وانا الیە راجعون



