بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم بێت، لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا. هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرز دەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە؛ پێشبینی دەکرێت کەشی سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم بێت، لە کاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو. پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو (بە پلەی سیلیزی)

شارەکان -پلەی گەرما

هەولێر       47°
سلێمانی    45°     
دهۆک        46°     
کەرکوک      48°   
زاخۆ            46°    
هەڵەبجە      46°   
سۆران         45°
حاجی ئۆمەران 33°  

گەرمیان      49°