لە قەزای خەبات بەهۆی شەڕی هەرکی و هێزە ئەمنییەکاوە دوو کەس کوژران
محەمەد رزگار
٨ی تەمووزی ٢٠٢٥
لەقەزای خەبات شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و هۆزێکدا رویدا، بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز بەهۆی شەڕەکەوە دوو کەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: لە قەزای خەبات شەڕ لە نێوان هۆزی هەرکی و هێزە ئەمنییەکان دروستبووە، بەهۆی شەڕەکەشەوە دوو کەس کوژراوە و چەند کەسێکیش برینداربوون.
ئاماژەی ەبوەشکرد، هێز ئەمنییەکان هاتبوون کەسێکی هۆزی هەرکی دەستگیربکەن و لە ئەنجامدا روبەروبونەوە رویدا و تائێستاش شەڕ بەردەوامە.
پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، شەڕەکە بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە بووە، کە لەچەند رۆژی رابردوودا لە نێوان دوو هۆزدا دروستببوو، بەڵام ئەمڕۆ هۆزی هەرکی روبەروی هێزە ئەمنییەکان بونەوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕو، لە شەڕەکە چەندین چەکی جۆراو و جۆر و قورس بەکارهاتووە، هەروەها کوژراوێکیان لە هێزە ئەمنییەکانە و یەکێکی دیکەشیان هاووڵاتییەکە.