وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی راگەیاند.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، دوای  دوو رۆژ لە تەواوبوونی تاقیکردنەوە گشتییەکان، ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوەدەکەینەوە، لە ئێستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی وەزاریی خولی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025، لە ئەپلیکەیشنی "ئی-هەڵسەنگاندن" (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە.

ئاماژەی بەوەشکردووە،کاتژمێر 10ـی ئەمشەو، (لینکێک) لە پەیجی رەسمی وەزارەت دادەنرێت بۆ سەیرکردنەوەی پەڕەی (وەڵامەکان)، کە خوێندکار دەتوانێت بە شێوازی دیجیتاڵی وەڵامەکانی خۆی و وەڵامی نموونەییی دروست سەیر بکات.

راشیگەیاندووە، خوێندکاران دەتوانێت لە خوێندنگەکان فۆرمی پەڵپ پڕ بکاتەوە، لە رۆژی 9-7-2025  تا کۆتاییی دەوامی رەسمی فەرمانگەکان لە رۆژی 17-7-2025. بەدڵنیایییەوە بەوردی لە ئەنجامەکان دەکۆڵینەوە.

 

خوێندکاران لەرێگەی ئەم لینکەوە 

دەتوانن ئەنجامەکان ببینن

 

لەم لینکەوە ئەنجامەکان.....

 

https://e-parwarda.com/qrha

 

کلیک لەم لینکە بکە