تونێلی پێشڕەو لە ئەمشەوەوە بۆماوەی چەند کاتژمێرێک دادەخرێت.

سەرۆکایەتى شارەوانى سیتەک راگەیەنراوێکی بڵاوکردوەتەوە و ئاشکرایکردووە، بە مەبەستى سیانەکردن و پاککردنەوەى تونێلى پێشڕەو، بۆماوەیەکى کاتى رێڕەوى تونێلەکە دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمشەو لە کاتژمێر 10 تا کاتژمێر 6ى بەیانى رۆژى چوارشەممە داخستنى رێڕەوى تونێلەکە بەردەوامى دەبێت.

شارەوانی سیتەک راشیگەیاندووە، داخستنى تونێلەکە بەشێکە لە ئامادەکارییەکان بۆ رەخساندنى رێگەیەکى سەلامەت و دوور لە مەترسى هاتووچۆ بۆ شۆفێران و گەشتیارانى سلێمانى و ناوچەى شارباژێڕ.