قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ دەگەین بە رێککەوتن و کێشەی موچە چارەسەر دەبێت
محەمەد رزگار
٧ی تەمووزی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی دەڵێت: کاتێک گەیشتینە رێککەوتن لەگەڵ بەغداد کێشەی موچە چارەسەر دەبێت.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەفدێکی عیراق پێشتر هاتبونە هەرێم و چەندین کۆبوونەیان ئەنجامدا، بەڵام دەرئەنجامەکانی بەو شێوەیە نەبوو کە ئێمە چاوەڕیی بووین، بەڵام لە ئێستادا وەفدێکی هەرێم لە بەغدادە.
وتیشی، وەفدەکەی هەرێم بەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە و ئەم ئێوارەیەش کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجامدەدات.
قوباد تاڵەبانی، راشیگەیاند چاوەڕوان دەکەین لەگەڵ بەغداد بگەین بەڕێککەوتن و کێشەی موچە چارەسەربکرێت.