مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی سیروان مەجید سوڵتان دەکات
سام
٧ی تەمووزی ٢٠٢٥
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادەی سیروان مەجید سوڵتان دەکات.
دەقی پرسەنامەکە
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی کاک سیروان مەجید سوڵتان
بۆ کۆچی دوایی کاک سیروان
برای شەهیدی فەرماندە ئەنوەری مەجید سوڵتان ، لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە ناودار و تێکۆشەرەکەتان دەکەین
لە یەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بەگشت لایەک ببەخشێت
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



