سێ سەرنشین بەسەر یەک ماتۆڕسکیلەوە توشی روداوی هاتوچۆبوون و دووانیان گیانیان لەدەستدا
محەمەد رزگار
٦ی تەمووزی ٢٠٢٥
ئەمشەو لەڕێگای دووبز - بای حەسەن لەڕوداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی تریش برینداربوو.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی قەزای دووبز بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای قەزای دووبز - بای حەسەن، ماتۆرسکیلێک سێ سەرنشینی گەنج بەسەریەوە بووە، لەگەڵ ئۆتۆمبیلێک توشی روداوی هاتوچۆ بوون، بەهۆی روداوەکەوە دوو لە سەرنشینەکان دەست بەجێ گیانیان لەدەستداوە، سەرنشینێکی تریش بریندار بووە.
تەرمی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ پزیشکی دادی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک گواستراونەتەوە، بریندارەکەش بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.