سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت: ئاگاداری لافاوەکەی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکاین و هیوای چاکبوونەوە بۆ سەرجەم ئەو کەسانە دەخوازم بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان پێگەیشتووە. 

مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نویسویەتی: هیوای چاکبوونەوە بۆ سەرجەم ئەو کەسانە دەخوازم  کە لە لافاوەکەی تەکساس زیانیان پێگەیشتووە.

دەشڵێت: لەم کاتەدا هاوخەمی بۆ قوربانیانی ئەو لافاوە دەردەبڕم و ئێمە بە گرنگیەوە چاودێری رەوشی لافاوەکەی ویلایەتی تەکساس دەکەین.