"ئەردۆغان وتی تێڕوانینمان بەرانبەر یەکێتی نەرێنی نییە"
سام
٦ی تەمووزی ٢٠٢٥
کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، باس لە تێڕوانینی ئەردۆغان دەکات بەرانبەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەلێت، "نەرێنی نییە".
کاروان یاروەیس لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی پرسی رۆژی کوردسات نیوزدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی 7ـی 2025، باسی لەو کۆبوونەوەیە کرد کە وەفدێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامیانداوە.
کۆبوونەوەکە رۆژی 1ـی 7ـی 2025 لە تورکیا ئەنجامدراوە، کاروان یاروەیس رایگەیاند، "ئەردۆغان وتی تێڕوانینمان بەرانبەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەرێنی نییە".
هەر لە بەرنامەکەدا، کاروان یاروەیس باسی لەو رەشنوسە کرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق دەیانەوێت لەسەری رێکبکەون و ئاماژەی بەوەدا، "حکومەتی هەرێم دەبێت تا سبەینی وەڵامی عیراق بداتەوە".
سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتیش رایگەیاند، "یەکێتی و سلێمانی دوو خاڵی گرنگن لە سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتیدا".