وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند کە ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی دووەم بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە ئەپلیکەیشنی “ئی هەڵسەنگاندن” (e-halsangandn) بەردەستە.

بۆ چۆنیەتی بینینی ئەنجامەکان وەزارەتی پەروەردە ئەم ڕێنماییانەی داناوە:

• ئەپلیکەیشنەکە لەسەر هەردوو سیستەمی Android و iOS بەردەستە

• پێویستە کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپلیکەیشنەکە بکەن
مافی ناڕەزایی:

قوتابیان دەتوانن فۆرمی پەڵپ (اعتراض) لە قوتابخانەکان پڕبکەنەوە لە ماوەی:

• دەستپێکردن: ٦ی حوزەیرانی2025

• کۆتایی: ٩ی حوزەیرانی 2025(کۆتایی دەوامی فەرمی)

لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان دڵنیایی داوە کە بە وردی لە هەموو ئەنجامەکان دەکۆڵێتەوە.
 
دەتوانن لەم لینکەوە ئەنجامەکان وەربگرنەوە: