وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ھاتووە، "بنكەی ئیسرائیل لە كوردستان بوونی نیە و ئەو ھێرشانەی ئەنجامدەدرێن ھەندێك گروپی سەر بە حەشدی شەعبین".
 
دەقی پەیامەكە
 
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
 
لە چەند میدیایەکی ئەلکترۆنیی فەرمی لە ئێران، وا بڵاوکراوەتەوە کە گوایە شەوی ڕابردوو لە هەولێر بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەر بە ئیسرائیل.
 
هەمو ئەو هەواڵانە چەواشەکارین و دوورن لە ڕاستی. نە بنکەی ئیسرائیلی لە کوردستان هەن و نە ئۆپەراسیۆنی واش ئەنجام دراون.
 
شەوی ڕابردوو درۆنێک لە ناوچەیەکی چۆلەوانی لە نزیک هەولێر کەوتۆتە خوارەوە. ئەم هێرشانەش لە لایەن هەندێ گروپی سەر بە حەشدی شەعبی بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە ئەنجام دەدرێن و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی سنوورێک بۆ ئەم کارە تێکدەرانە دابنێن و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بە تاوانباران بگرنە بەر.