وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند کە دابەشکردنی هاوکاری دارایی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەی کە لە پرۆسەی "هەژماری من" بەشدارن بۆ رۆژی دووشەممە دواخراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی لە ئاگاداریەکەیدا رایگەیاندوە کە دواخستنەکە بەهۆی پشووی رەسمی بانکی ناوەندی عیراقەوەیە لە رۆژی یەکشەممە (06/07/2025).

ئەوەش هاتووە؛ ئەم بڕیارە تەنها ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانە دەگرێتەوە کە لە پرۆسەی "هەژماری من" بەشدارن.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
لە ئاگاداریەکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی رایگەیاند؛ بەهۆی ئەوەی رۆژی یەکشەممە (٦/٧/٢٠٢٥) لە بانکی ناوەندی عێراق پشووی فەرمییە، دابەشکردنی هاوکاری دارایی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان کە لە پرۆسەی هەژماری من بەشدارن، بۆ رۆژی دووشەممە (٧/٧/٢٠٢٥) دواخراوە.
لەبەر ئەم هۆکارە، لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢٥/٧/٧ بری هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM) بکەن بۆ وەرگرتنی هاوکاری هاوپەیمانان.