ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی دۆناڵد ترەمپ ئەنجام بدات.
ئاژانسی ئینتەرفاکس لە زاری پوتنەوە بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا قسە دەکەم".

لای خۆشیەوە سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس نووسیویەتی: بەمزوانە لەگەڵ پوتن سەرۆکی روسیا قسە دەکەم... سوپاس!"

ئەم لێدوانەی پوتن لە کاتێکدایە کە ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری داوە هەندێک هاوکاری و پلانی ناردنی چەک بۆ کیڤ خێرا بکات. 
لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی رابردوودا سەرۆکی روسیا و ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا. یوری ئوشاکۆڤ یاریدەدەری سەرۆکایەتی روسیا دوای پەیوەندییەکە پشتڕاستی کردەوە کە پوتن و ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان بۆ ماوەی 50 خولەک ئەنجامداوە و لەنێو شتەکانی دیکەدا باسیان لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.