مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە دزی لە ماركێتێک کردبوو.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە؛ دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردستان سکاڵای تۆمار کرد کە لە ماركێتەکەی پارەی لێ دزراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و سەرەنجام توانیان دەستگیری بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ سەرەنجام و دوای گەیشتن بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردستانەوە دەستگیربکرێت.

زانیاری لەبارەی تۆمەتبارەوە:

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوەکەیدا تۆمەتبارەکەی بە پیتەکانی (م، ع، ن) ناساندووە و ئەم زانیاریانەی لەبارەیەوە خستووەتە روو:

- لە ساڵی 1969لەدایک بووە
- پێشینەی تاوانی هەیە
- بە ڕەگەزنامە ئێرانییە
- دانی بە تاوانەکەیدا ناوە