بە ئەندامێتی پەرلەمانتارانی یەكێتی وەفدێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەردۆغان كۆبوونەوە
لاوان
١ی تەمووزی ٢٠٢٥
بە ئەندامێتی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی، وەفدێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا كۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و هەڵگرتنی سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی كرد.
لەوبارەیەوە، كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی كە بەشداری كۆبوونەوەكە بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لەكۆبوونەوەكەدا جەختیلەوەكردووەتەوە سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا و چارەسەری ئاشتیانەی پرسی كورد سیاسەتی لەمێژینەی سەرۆك مام جەلالە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە كۆبوونەوەكەدا تیشكی خستووەتەسەر سەر داواكاری خەڵكی سلێمانی بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەبەرانبەردا، ئەردۆغان ئاماژەی بەوەداوە، بۆ ئەو مەبەستە وەزیرە پەیوەندارەكان و تیمەكەی رادەسپێرێت پەیوەندی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بكەن و دواتر ئەنجامی هەڵسەنگاندكەی بگڕێنەوە بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا.
كاروان یاروەیس ئاماژەی بەوەشدا، كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بووە و ئەردۆغان ئاماژەی بەوەداوە، چارەسەركردنی ئەو كێشانە بۆ ئەوان گرنگە، بڕیاریشیداوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 420 مەتر سێجا ئاو لە چركەیەكدا بۆ عیراق بەربداتەوە، لەو بڕەش 320 مەتر سێجای بۆ دیجلە و 100 مەتر سێجای بۆ فوڕات.