سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و پرسی موچەی مانگەکانی پێنج و شەش تاوتوێ دەکات و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: سبەینێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی وەفدی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ دەکرێت و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوکۆبوونەوانەی لەچەند رۆژی رابردوودا ئەنجامدراون لە نێوان وەفدی هەردوو وەفدی حکومەتی هەرێم و فیدراڵ، نەگەیشتونەتە هیچ رێککەوتنێک، هەر لە کۆبوونەوەکی سبەینێ بەدواداچوون بۆ موچەی مانگەکانی پێنج و شەشی موچەخۆرانی هەرێم دەکرێت.

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت بەغداد موچەی مانگی پێنج رەوانە بکات تا هەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق دەگەنە رێککەوتن سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت و رادەستکردنی نیوەی داهاتی نانەوتی.