کوردسات بەشداری دیالۆگی گەنجانی جیهان دەکات لە چین
محەمەد رزگار
١ی تەمووزی ٢٠٢٥
دیالۆگی گەنجانی جیهان بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کاربۆن و رێگریکردن لە پیسبوونی کەشوهەوا لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە لە چین بەڕێوەدەچێت، دەزگای میدیایی کوردساتیش یەکێک بوو لەو دەزگا میدیاییە جیهانیانەی کە بەڕەسمی بانگهێشتی دیالۆگەکە کرابوون.
بەرزان کەریم نێردراوی کوردسات لەچین رایگەیاند، لەمیانەی ئەو ئاستەنگانەی کە ئێستا کەشوهەوا و ژینگەی زەوی رووبەروی بوەتەوە بەهۆی پیسبوونی هەواو بەرزبوونەوەی رێژەی کاربۆنەوە، دیالۆگی گەنجانی جیهان لەژێر دروشمی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کاربۆن لە شاری پەکینی چین بەرێوەچوو، کە تیایدا دەیان گەنج لە سەرانسەری جیهانەوە بەشداریان تێدا کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە میانەی دیالۆگەکەدا چەندین توێژینەوە و بۆچوونی جیاواز سەبارەت بە کاریگەریەکانی تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکرد بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کاربۆن لە داهاتوودا خرانەڕوو.
بەپێی ئامارەکانی دەزگا پەیوەندیدارەکان زیرەکی دەستکرد دەتوانێت رۆڵی زۆر گەورە ببینێت لەم بوارەدا و رێگری لە پیسبوونی کەشوهەوای زەوی بکات.