کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، چڕی خۆڵبارین کەمدەبێتەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، خۆڵ دەبارێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەریی خۆڵبارینەکە کەمێک کەمتر دەبێتەوە لەسەر ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەردەوامبوونی خۆڵبارینێکی کەم.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی دادەبەزن، بەڵام سبەینێ کەمێک بەرز دەبنەوە.

لەبارەی خێرایی با کەشناسیی ئەوەی خستووەتە روو، ئەمڕۆ خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لە نێوان 15 بۆ 20 کیلۆمەگتر لە سەعاتێکدا، سبەینێ خێراییەکەی زیاتر دەبێت لەنێوان 20 بۆ 25 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا دەبێت.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەمجۆرە دەبن:

هەولێر: 39 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی

دهۆک: 37  پلەی سیلیزی

کەرکوک: 41 پلەی سیلیزی 

زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی

سۆران: 37 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی