پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، سێ کەسیان بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 81 ملیۆن دیناری عیراقی لە ماڵی هاووڵاتییەک دەستگیر کردووە.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکردووە کە دزی لە ماڵەکەی کراوە و پارەی لێ براوە، دوای بەدواداچوون مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادق تۆمەتبارەکانیان دۆزیوەتەوە و دەستگیریان کردوون.

 بەپێی راگەیەنراوەکەی پۆلیس، سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردنەکە دەستگیر کراون، کە بڕی ٥٠ ملیۆن دیناری عیراقی و ٢٢ هەزارو ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکییان لە ماڵی سکاڵاکار دزیوە.

ئەوەش هاتووە، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر دوو چەک لە جۆری دەمانچە و دوو ئۆتۆمبێل و بڕێک لە پارە دزراوەکەدا.

 ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بە ناوی (ش. س.ع – ر. م. ئـ - م. ج. ن) بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە .