لە هەولێر 16 کەس بە تۆمەتی فرۆشتنی ئامێری گزیکردن دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمەکانیانەوە لەسەر ئەو هەژمارانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵاتیەکان بانگەشەی  وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی 12  و فرۆشتنی ئامێری تایبەت بە  گزیکردنیان دەکرد ،ناسنامەی 16 تۆمەتباریان ئاشکراکرد کە ئەو کارەیان ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سەرجەم تۆمەتباران لە چەند چالاکییەکی جیاوازدا دەستگیر کردووە.

ئاسایشی هەولێر راشیگەیاندووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەو دواتر دۆسیەکانیان رەوانەی پۆلیسی هەولێر کراوە ، لەکاتی دەستگیر کردنی تۆمەتباران دەستیان بەسەر 37 ئامێری گزیکردندا گرتوە.