لە هەولێر حاڵەتێکی دیکەی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا و توشبووەکە پیشەی گۆشفرۆش بووە و کاری کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی کردووە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا، ئەویش پیاوێکی دانیشتووی شاری هەولێرە وتەمەنی 47 ساڵە.

ئاماژەی بەوەشکرد، توشبووەکە پیشەی قەسابە و مامەڵەی کڕین و فڕۆشتن و سەربڕینی گەڕۆکە، بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو بووە، لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات رێنماییەکانی وەزارەت جێبەجێبکەن و لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە.