دەسەڵاتی دادوەری ئێران: 71 كەس لە زیندانی ئێڤین كوژراون
رەوەز فازیل
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
دەسەڵاتی دادوەری ئێران ئاشكرایكرد، لە ئەنجامی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆسەر زیندانی ئێڤین زیاتر لە 70 كەس كوژراون.
ئەسغەر جەهانگیریی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكەی سوپای ئیسرائیلەوە بۆ سەر زیندانی ئێڤین 71 كەس كوژراون، بەشێك لە كوژراوەكانیش كارمەند و پاسەوانی زیندانەكە و كەسوكاری زیندانییەكان بوون، كە بۆ سەردانیكردی زیندانییان سەردانی زیندانەكەیان كردبوو.
جەهانگیری ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی بۆردومانەكەوە ئیسرائیلەوە بەشی كارگێڕی زیندانی ئێڤین زیانی زۆری بەركەتووە.
زیندانی ئێڤین، بە یەكێك لە گەورەترین و گرنگترین زیندانەكانی ئێران دادەنرێت، دەكەوێتە ناوچە شاخاوییەكانی نێوان تاران و كەرەج، بەشێكی زۆر لە زیندانییەكانی نێو زیندانەكە بە هۆكاری سیاسی دەستگیركراون، هاوكات 20 كەس لە زیندانییەكان هەڵگری رەگەزنامەی بیانیین.