دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلە لە ناوەڕاستی پاکستان رویداوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکا رایگەیاندووە، نزیکەی کاتژمێر 3:30 خولەکی بەیانی بە کاتی ناوخۆ رویداوە، و ناوەندی بومەلەرزەکە نزیکەی 60 کیلۆمەتر لە باکوری رۆژهەڵاتی شاری بەرخان لە پارێزگای پاکستانەوە دوورە.

لە ساڵی2015 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.5 پلە پاکستان و ئەفغانستانی گرتەوە و نزیکەی 400 کەس گیانیان لە دەست دا و زەوییە ناڕێک و داڕماوەکانی وڵاتەکەش بووە هۆی ئاستەنگ لە هەوڵەکانی فریاگوزاری.

جارێکیتریش لە پاکستان لە ساڵی 2005 دا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.6 پلە رویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە 73 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 3 ملیۆن و 500 هەزار کەسیش ئاوارەبوون، کە زۆربەیان لە بەشی کشمیر بوون کە لەژێر کۆنترۆڵی پاکستاندایە.