شارەزایەکی کەشناسیی: لە رۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن
سام
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
هەڤاڵ سدیق، شارەزای کەشناسیی
شارەزایەکی کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرمای راگەیاند و دەشڵێت، "کاتێک لە ژێر خۆردایت گەرما 10 پلە زیاترە".
هەڤاڵ سدیق، شارەزای کەشناسیی بە کوردسات نیوزی راگەیاند: لە رۆژی چوارشەمەوە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز رووی لە هەرێمی کوردستان و عیراق کردووە و پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکەی تا رۆژی دووشەممە بەردەوامی هەبێت.
"لە گەرمیان پلەی گەرما لە ژێر سێبەردا لە نێوان 46 بۆ 47 پلەی سلیزیدایە و لە ژێر خۆردا پلەکە 10 بۆ 12 پلە زیاترە"، هەڤاڵ سدیق وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشدا، "پێشبینی دەکرێت لە رۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما 5 بۆ 8 پلە روو لە نزمبوونەوە بکەن و هەفتەیەک بەو شێوەیە بەردەوامبێت".



