شوانکارێک لە برادۆست بەهۆی تەقینەوەی مین پیایدا گیانی لەدەست دا
راهۆز
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
بەیانی ئەمڕۆ شەممە شوانکارێک لە ناحیەی برادۆست بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز لەو سنورە، عوسمان سدیق محمد لە کوێستانەکانی سەروکە کاری شوانکاری کردووە و لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکەیدا بەرمین کەوتووە و گیانی لەدەست داوە.
تەحسین عوسمان، بەرپرسی بنکەی تەندروستی سیدەکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند کە کاتژمێر 7:15ی بەیانی ئاگادار کراونەتەوە لە بوونی حاڵەتێکی بەرمینکەوتن و قوربانیەکە گوازراوەتەوە بۆ بنکەکەیان.



